عه‌بدولمه‌هدی: بودجه‌ی 2020 ئاماده‌یه‌ و راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ده‌كه‌ین


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق به‌دوری نه‌زانی به‌منزیكانه‌ و له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكرێت، ئاماده‌ییشی ده‌ربڕی هاوكاریی حكومه‌ته‌كه‌ی بكات.

له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق راگه‌یاند: ئه‌م حكومه‌ته‌ تا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌ركه‌كانی راده‌ست ده‌كات.

وتیشی كه‌ پێشبینی ناكات بۆشایی ئیداری و سیاسی و ئه‌منی و حكومی دروست ببێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵخۆشییه‌، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌ ئارادایه‌.

عه‌بدولمه‌هدی راگه‌یاند كه‌ به‌منزیكانه‌ و له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكرێت و ئاشكرایكرد كه‌ بودجه‌ی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2020 ئاماده‌یه‌ و دوای دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، بودجه‌كه‌ی راده‌ست ده‌كات.

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی دوو مانگی رابردوی عیراقه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 400 كه‌سی تێدا كوژراوه‌ و 20 هه‌زاری دیكه‌شی تێدا بریندار بووه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ و عیراق چاوه‌ڕوانی سه‌رۆك كۆماره‌ بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ.


AM:08:20:18/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 5152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو