داعش له سنوری موسڵ و به‌غدا ده‌ستی به‌هێرش كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند كه له سنوری هه‌ردوو شاری به‌غدا و موسڵ، چه‌كدارانی داعش دوو هێرشیان ئه‌نجامداوه و هێزه سه‌ربازییه‌كانیش به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری به‌غدا رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه داعش هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر بازگه‌ی عه‌بایچی له ده‌وروبه‌ری باكوری به‌غدا و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س برینداربوون و له‌نێویاندا كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانیش هه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی كه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی داعشیان داوه‌ته‌وه و رێگه‌یان له پیلانه‌كه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه گرتوه بۆ ده‌ستگردتن به‌سه‌ر ئه‌و بازگه‌یه‌دا كه یه‌كێكه له ده‌روازه‌كانی چونه‌ناوه‌وه بۆ شاری به‌غدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له شاری موسڵ، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند كه حه‌شدی شه‌عبی به‌رپه‌رچی هێرشێكی گه‌وره‌ی چه‌كدارانی داعشی داوه‌ته‌وه و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وام بووه.
PM:11:28:16/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت