به‌زمه‌كانی كریسمس له به‌ریتانیا
وێستگه نیوزـ
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی جه‌ژنه‌كانی كریسمس و ساڵی نوێ، سه‌دان هاوڵاتیی به‌ریتانیا بۆ رویان له یانه شه‌وانه‌كان كرد، به‌ڵام كاته خۆشه‌كانیان یان له به‌ر سه‌رما یان له‌ناو ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن و ده‌ستی پۆلیس لێ تێكچوو.
سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێكردنی زریانی ئایتیه كه باوبۆران و ره‌شه‌با و سه‌رمای له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، به‌ڵام هاوڵاتیانی شاره‌كانی لیدز و بێرمینگهام و بلاك پووڵ، له كۆتایی هه‌فته‌دا بۆ فیستیڤاڵ و ئاهه‌نگگێڕان رویان له یانه شه‌وانه‌كان كرد.
ئه‌وانه‌ی بۆ ئاهه‌نگگێڕان چونه‌ته ده‌ره‌وه باشترین پۆشاكی خۆیان یان پۆشاكی تایبه‌ت به كریسمس پۆشیوه و یانه شه‌وانه‌كانیش باشترین ئاهه‌نگیان بۆ سازكردون.
دوای ئاهه‌نگگێڕان تا دره‌نگانی شه‌و، بۆ هه‌ندێك له به‌شداربوون خۆشییه‌كه‌یان لێ تێ:چووه و هه‌ندێكیان به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی زۆری كحول له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌وتون یان ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن و ئۆتۆمبیلی پۆلیس به هانایانه‌وه چوون.
PM:05:59:14/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 24976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت