ئاسایشی سلێمانی سزادانی ده‌ستگیركراوێكی به یاسای تیرۆر راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند: "تیرۆرستێكی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب دوای ده‌ستگیركردنی به 8 ساڵ زیندانی سزا دراوه".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی كانونی دووه‌می 2019 بڵاویكردوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی داوه‌ته وێستگه نیوز، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاندوه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له چالاكییه‌كدا "تاوانبارێكی تیرۆریست"یان ده‌ستگیر كردوه.
ئاشكراشیكردوه كه ده‌ستگیركراوه كه به‌ناوی ( ق،م، م) به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بووه و به‌پێی ماده‌ی (2) له‌یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر، دوای لێكۆڵینه‌وه و داننان به‌تاوانه‌كه‌یدا كه‌یسه‌كه ڕه‌وانه‌ی داداگای تاوانه‌كان كراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی: پاش دادگاییكردنی تاوانباره‌كه و بونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/ 2 له رۆژی 1ی كانونی یه‌كه‌می 2019 سزای زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
AM:11:07:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت