سبەی دووشەممە کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
وێستگە نیوز-
سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی 1ی سلێمانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، سبەی دووشەممە کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
زوبێر عوسمان سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی 1ی سلێمانی رایگه‌یاند، سبه‌ینێ دوو شه‌ممه له سه‌عات 8ی به‌یانییه‌وه تا سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌نگده‌ران به‌شێوازێكی زۆر مه‌ده‌نییانه ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن.
وتیشی، له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له كۆی 363 كاندید 73 كاندید كه ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستده‌هێنن به‌شداری كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن و 969 ده‌نگده‌ریش ده‌نگده‌ده‌ن.
زوبێر عوسمان راشیگەیاند، سه‌ره‌تا له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی 438 كاندید هه‌بوو، به‌ڵام به‌شێك له كاندیده‌كان له پرۆسه‌كه كشانه‌وه‌و له‌ئێستادا 363 كاندید به‌شداری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
رۆژی 5 ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی سەرکرادیەتی یەکێتی بڕیاریدا رۆژی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی لە7 ی ئەم مانگەوە بۆ 21 ی مانگ دوابخات و وەک ئامادەکارییەکیش بۆ کۆنگرە سبەی دووشەممە کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی بەڕێوەدەچێت.
ش . ر
PM:04:19:08/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت