فەرماندەی پرۆسەکانی بەغدا لە پۆستەکەی لابرا


وێستگە نیوز- 

ئاژانسی هەواڵی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، قەیس محەمەداوی بەهۆی ئەوەی ماوەیەکە باری تەندروستی جێگیر نیە لە فەرماندەیی پرۆسەکانی بەغدا لابراوە. 

ئاژانسەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە لە شوێنی ئەلمحەمەداوی، عەبدولحسەین تەمیمی بۆ ئەو پۆستە راسپێردراوە. 

جێی ئاماژەیە پێشتر قەیس محەمەداوی لەشوێنی جەلیل روبەیعی کرایە فەرماندەی فەرماندەی پرۆسەکانی بەغدا، ئەوەش دوای ئەوەی روبەیعی بەهۆی ئەو توندوتیژیانەی لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ئەیلولی شاری بەغدا بەکارهێنران لە پۆستەکەی دوورخرابووەوە. 


ش . ر 


PM:04:09:08/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت