له‌ سلێمانی شه‌ش كه‌س به‌ تۆمه‌تی شه‌ڕكردن ده‌ستگیركران

‌پۆلیسی سلێمانی لە کاتی ئەرکدا.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
ھێزەكانی پۆلیسی سلێمانی حه‌وت كەسیان دەستگیر كرد، كه‌ شەشیان بە تۆمەتی شەڕكردن دەستگیر كراون.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا وتی، "ھێزەكانیان شەش كەسیان بەتۆمەتی‌ شەڕكردن لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی دەستگیر كردووە، هەروەها دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارێكی‌ نەوجەوان بەتۆمەتی‌ دزیكردن لەناو بازاڕ و رادەستكردنی‌ بە هۆبەی پۆلیسی‌ نەوجەوانان".

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە: "لەلایەكی دیكە بەشی‌ پۆلیسی‌ رێكاری‌ دەستی‌ گرتووە بەسەر 40 بڵندگۆدا كە ببوە هۆی‌ بێزاركردنی‌ هاوڵاتیان لەناو بازاڕدا و رادەستی‌ قایمقامیەتی‌ قەزای‌ مەڵبەندی‌ سلێمانی‌ كراوە".

هــ. ر


PM:02:05:08/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت