وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له باره‌ی خولی فڕۆكه‌وانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا روونكردنەوە لەسەر ئەو ناوانە دەدات كە وەزارەتی بەرگری عیراق بۆ خولی فڕۆكەوانی بڵاوی كردوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ھاتووە: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ناوانه‌ی په‌یوه‌ست به خولی فڕۆكه‌وانی كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نییه و ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ناوی خۆیان تۆمار كردووه".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی باسكردووه، "ئه‌وانه‌ی له بنه‌كانی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان له سنووری هه‌ولێر و سلێمانی تۆماركراون دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراوه‌وه ئاگا‌دار ده‌كرێنه‌وه".
هــ. ر
PM:01:53:08/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 1564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت