وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی داعش بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه به‌توندی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی داعشیان له میحوه‌ری گه‌رمیان داوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مشه‌و بڵاویكردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندوه: "ئەمشەو تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، هێرشیان کردە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له سنوری
كوڵه‌جۆ (میحوەری گەرمیان) هەر زوو لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وەڵامدرانەوەو بەتوندی لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست و راونران و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندوه."
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دڵنیایی داوه و رایگه‌یاندوه كه خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پێشتریش چەندین جار هۆشدارییان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە، ئەو رووداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی ئێمەی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابوو.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داواشی لە هێزه‌كانی هاوپەیمانان كردوه کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر‌و چڕتربکەنەوە "بۆ ئەوەی رێگە لەپەرەسەندن و تەشەنکردنی ئەو هێزە تیرۆریستیە بگیرێت."
PM:10:55:04/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت