وتەبێژی حكومەتی ئێران: خەڵكانی ئاژاوەگێڕ گرانكردنی بەنزین بەكار دەهێنن

‌عەلی رەبیعی، وتەبێژی حكومەتی ئێران

وێستگە نیوز-
وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاند كە بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین لە پێناو زیادكردنی داهاتدایە بەمەبەستی هاریكریكردنی خەڵكانی كەم دەرامەت.


عەلی رەبیعی وتەبێژی حكومەت لە كۆبوونەوەیەكدا كە لە ڕێی پەخشی راستەوخۆوە بڵاو كرایەوە باس لەوە دەكات كە گرانكردنی نرخی بەنزین بە رەزامەندی دەسەڵاتی دادوەری بوە و لە پێناو زیادكردنی داهاتوو یارمەتیدانی 60 ملیۆن كەسی كەم دەرامەتدا بووە.

رەبیعی هێرشی كردە سەر خۆپیشاندەران و بە كەسانی ئاژاوە گێڕ تۆمەتباری كردن و باسی لەوە كرد كە هەندێك ئەو دۆخەیان بە دەرفەت وەرگرتووە و پەلاماری شوێنە گشتییەكانیان داوە، وتیشی: هەندێك كەس بە چەك و دەمامكەوە چوونەتە نێو خۆپیشاندەران و شوێنیان وێران كردووە و خەڵكیان كوشتووە.

د.ح
 


PM:12:19:18/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو