به وێنه.. ئاگر له قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له سلێمانی كه‌وته‌وه
وێنەکان لە فەیسبوکی بەرگری شارستانی سلێمانی وەرگیراون
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2019، ئاگر لە قوتابخانەی هەواری شاری بنەڕەتی له سلێمانی كەوتەوە و به‌رگری شارستانیش روونكردنه‌وه ده‌دات.
لەراگەیەنراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی، تیایدا هاتووه: ئەمڕۆ یەكشەممە، پاش ئەوەی ئاگاداركراونەوە لە كەوتنەوەی رووداوێكی ئاگر لە قوتابخانەی هەواری شاری بنەڕەتی، دەستبەجێ تیمی فریاكەوتنی بەرگری شارستانی بە هاوكاری بنكەی هەڵمەت گەیشتوونەته شوێنی رووداوەكە و توانراوه ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتە، تەنها زیانی ماددی بەر خوێندنگەكە كەوتووە.
هــ. ر
AM:11:21:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت