چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌قامیشلۆ ڕویدا
وێستگه نیوز-
كاتژمێر 4.10 ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێ ته‌قینه‌وه‌ی له قامیشلۆ روویدا كه دوانیان له‌به‌رده‌م ئۆتێل سوفه‌را شاره‌كه ڕوویداوه به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان سێ هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و زیاتر له 10 كه‌سی تر برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌م له‌بازاڕی سه‌وزه‌فرۆشان رویداوه‌و له‌ناو برینداره‌كاندا منداڵ و ژن هه‌ن.
ئۆتێل سوفه‌را ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی وه‌حده‌ی شاره‌كه كه شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵه‌غ و گشتی شاره‌كه‌یه.
ته‌قینه‌وه‌كان وێڕای زیانی گیانی زه‌ره‌ری زۆری به ژماره‌یه‌ك دوكانی هاوڵاتیان گه‌یاندووه.
PM:04:20:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت