وێنەگرێکی پێشووی کەناڵی کوردسات گیانی لە دەستدا
فۆتۆ: راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه له جۆری پێكدادان، كه‌سێك گیانی له ده‌ستداوه.
عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە لە سەر رێگای کەلار _ سلێمانی نزیک گوندی (لەواوان) رووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی (نیسان تیدا و مارسیدس بارهەڵگر) روویدا.
راشیگه‌یاندووه: لەئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی نیسان تیدا بەناوی (هەواڵ خالد سەوزموراد) لەدایکبووی 1991 بە سەختی بریندار بوو پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی باوەنوورگیانی لەدەستدا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، لەئێستاشدا شۆفێری بارهەڵگرەکە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24 ی هاتوچۆ لەبنکەی پۆلیسی پێباز بەندکراوە.
هەواڵ کارمەندی ئاسایشی کەلار بوو، پێشتریش وێنەگری کەناڵی ئاسمانی کوردسات بووە.
هــ. ر
PM:02:00:10/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 13016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت