زنجیرهیهك بوومهلهرزه باكووری خۆرائاوای ئێرانی ههژاند
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یهكشهممه 10ی تشرینی دووهمی 2019، زنجیرەیەک بومەلەرزە لە پارێزگای ئازربایجان لە باکووری خۆرئاوای ئێرانی دا، زیانەکان نەزانراوە.
دەزگای بومەلەرزەزانی ئێران بڵاویکردەوە، کاتژمێر پێنج و 45 خولەکی بەرەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزە لە ناوچەی تورکمانجا لە پارێزگای ئازربایجانی داوە.
باسی لەوەشکردووە، گوڕی بومەلەرزەکە چوار پۆینت هەشت پلە بووە بە پێوەری رێختەر و بەقوڵایی هەشت کیلۆمەتر لە پارێزگاکەی داوە و تا ئێستاش زیانەکان نەزانراون.
ئەوەش دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا چەند بومەلەزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر باکووری خۆرئاوای ئێرانی هەژاند، بەپێی ئامارەکانیش پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 300ی کەسی دیکەش برینداربوون.
وڵاتی ئێران بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافیاییەکەیەوە ساڵانە بومەلەرزەی بەهێز و مامناوەند تیایدا روودەدات، لە ساڵی 2003 بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.6 شاری بام-ی مێژوویی لەو وڵاتە هەژاند، بەهۆیەوە زیاتر لە 26 هەزار کەس گیانیانلەدەستدا.
هــ. ر
AM:10:38:10/11/2019
ئهم بابهته 3300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت