نرخی دۆلار و دراوه جیهانییه‌كان له‌كاتی داخستنی بازاڕ
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ی تشرینی دووه‌می 2019، له‌كاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار و دراوه جیهانییه‌كان به‌م جۆره‌بوون.
شوان هادی، له نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار به 122 هه‌زار دینار بوو.
وتیشی: "100 یۆرۆ به 135 هه‌زار و 100 پاوه‌ن به 155 هه‌زار دینار بوو".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، 100 لیره‌ی تووركی به 21 هه‌زار و 250 دینار و 100 هه‌زار تمه‌ن به 10 هه‌زار و 500 دینار بوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌هۆی دۆخی خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه نرخی دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و 100 دۆلار بۆ سه‌رو 123 هه‌زار دینار به‌رزبوه‌وه.
هــ. ر
PM:06:13:06/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 12228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت