دوای روداوی گیانله‌ده‌ستدانی هه‌ردوو رۆژنامه‌نوس ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌دی هاوسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه روداوه‌كه خۆكوشتن بووه.
پۆلسی سلێمانی رایگه‌یاندوه: بەداخەوە ئەمشەو ڕوداوێکی دڵتەزێن لەبەرامبەر تەرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی ڕویدا‌و بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی (ئامانج محمد نوری لەدایکبوی 1979، لانە محه‌مه‌د ساڵح لەدایکبوی 1990، ھامۆ ئامانج محمد تەمەن سێ ساڵ).
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێـت: "لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژیی بووەو سبەینێ وردەکاریی ڕوداوەکە بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە."
شەوی چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شاره‌زوور ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ، بە كوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە.
AM:12:51:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 11860
جار خوێنراوه‌ته‌وه