به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی رای خۆی له‌سه‌ر روداوی گیانله‌ده‌ستدانی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د ئاشكرا كرد
وێستگه نیوزـ
كه‌ناڵی كوردسات بڵاویكرده‌وه كه بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاندوه كه روداوی گیان لەدەستدانی هەردوو رۆژنامەنووس و منداڵەکەیان خۆکوژییە
كه‌ناڵی كوردستان له زاری عه‌مید حه‌سه‌ن نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بڵاویكرده‌وه كه "روداوی گیان لەدەستدانی هەردوو رۆژنامەنووس ئامانج بابانی، پیشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانه محه‌مه‌د، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵەکەیان، خۆکوژییە".
كه‌ناڵی كوردسات له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا زانیارییه‌كانی له‌زاری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی بڵاوكرده‌وه و له نیوزباڕی خوار شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كه ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی بڵاوكردوه‌ته‌وه.
شەوی چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شاره‌زوور ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ، بە كوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە.
AM:12:48:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 68864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت