یەکێتی ئەوروپا ناردنی چەکی بۆ تورکیا هەڵپەسارد


وێستگە نیوز-
وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ناردنی چەک-یان بۆ تورکیا هەڵپەسارد.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممەی وەزیرانی دەرەوەی 28 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئەوەی بە کۆی دەنگ ناردنی چەک بۆ تورکیا لەلایەن 28 وڵاتە ئەندامەکەوە هەڵپەسێردرا بەڵام یەکێتیەکە نەگەیشتە بڕیاری راگرتنی تەواوەتی فرۆشتنی چەک بە تورکیا.
 
ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لە باکوری سوریا " دەرئەنجامێکی جدی " لە سوریادا دەبێت و ئاماژە بەوەش دەکات هەندێک دەوڵەتی ناو یەکێتیەکە فرۆشتنی چەک-یان بە تورکیا راگرتووە.

لە وتەیەکیشدا بۆ رۆژنامەنوسان وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ رایگەیاند، هەموو وڵاتانی ناو یەکێتیەکە پابەند دەبن بە هەڵپەساردنی ناردنی چەک بۆ تورکیا.

جێی ئاماژەیە پێشتر هەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا ناردنی چەکیان بە تەواوی بۆ تورکیا راگرت.

 


PM:04:13:14/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو