میدیای فه‌رمیی رژێمی سوریا بڵاویكرده‌وه كه چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای رژێمی سوریا به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكوری ئه‌و وڵاته (ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤانان) به‌ڕێكه‌وتووه.
ئاژانسی سانا-ی زمانحاڵی رژێمی سوریا بڵاویكرده‌وه كه چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ربه سوپای به‌شار ئه‌سه‌دن به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكوری سوریا به‌ڕێكه‌وتووه و وه‌ك ئاژانسه‌كه رایگه‌یاندووه مه‌به‌ست له‌و جموجوڵه سه‌ربازییانه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیایه بۆسه‌ر خاكی سوریا.
پێشتریش سوپای به‌شار ئه‌سه‌د هێز و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی بۆ ده‌وروبه‌ری شاری منبج ره‌وانه كردبوو، به‌وه‌ش رێوشوێنی پێوتیسی گرتبووه به‌ر بۆ ئاماده‌باشی له كه‌ناری روباری فورات كه ده‌كاته ناوچه‌كانی به‌رامبه‌ر خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤانان له خۆرهه‌ڵاتی شاری دیرئهلزور.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن، به‌رپرسی هێزه‌كانی به‌رگری له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی رۆژئاوا به كه‌ناڵی روسیا توده‌ی راگه‌یاندبوو كه له‌گڵ روسیا و به‌رپرسانی دیمه‌شق رێككه‌وتن و هه‌ر ئه‌مشه‌و ێنه شاری كۆبانێ.
وتیشی: "ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان هات كردمان و داوامان له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمكاری عه‌ره‌ب كرد، بمانپارێزن، به‌ڵام كه‌س به هانامانه‌وه نه‌هات، بۆیه پێویسته ئێمه‌ی كورد خۆمان یه‌ك بگرین".
ئه‌و به‌رپرسه بانگه‌وازێكی بۆ خه‌ڵكی كۆبانێش كردبوو كه له‌كاتی هاتنی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌ترسن و له ئاماده‌باشیدا بن و كه‌س له ماڵ نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه تا ماڵه‌كانیان تاڵان نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر له ماڵیش ده‌رچوون، زۆر دوور نهكهونهتهوه.
PM:08:27:13/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3236
جار خوێنراوهتهوه