ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باكوری سوریا 10 كوژراوی لێكهوتهوه
وێستگه نیوزـ
له ناوچەیەکی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی توركیا له باكوری سوریا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویدا و به‌هۆیه‌وه 10 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن-ی چاپی سوریا بڵاویكرده‌وه، تهقیتهوهكه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2019 به‌هۆی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی ناحیه‌ی راعی سه‌ربه شاری حه‌له‌ب له باكوری سوریا رویداوه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ناوخۆیی و ئاژانسی ده‌ره‌كیی وه‌ك ئه‌نادۆڵ، باس له كوژرانی 10 بۆ 12 كه‌س و برینداربوونی 25ی دیكه ده‌كه‌ن، پێشبینیان كردوه كه به‌هۆی به‌هێزیی ته‌قینه‌وه‌كه، ژماره‌ی قوربانیان زیاتر بكات.
ناحیه‌ی راعی له باكوری سوریا له‌ژێر هه‌ژموونی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه توركیایه به‌تایبه‌ت سوپای سوریای ئازاد كه به‌هۆی ئۆپراسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له ساڵی 2017 ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا گرت.
PM:09:57:15/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت