ئەمەریکا هەڕەشەی سزادانی هەر لایەنێک دەکات کە سوتەمەنی بدات بە کەشتیە نەوت هەڵگرە ئێرانییەکە


وێستگە نیوز -

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا هۆشیاریدایە هەر لایەنێک لە جیهان هەوڵبدات سووتەمەنی بدات بەو کەشتیە نەوت هەڵگرەی ئێران کە ئەمەریکا خستوویەتییە لیستی ڕەشەوە، ئەگەر هەر لایەنێک سووتەمەنی بدات بەو کەشتیە ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەشی ئەمەریکاوە.

لە 30 ی مانگی هەشتدا ئەمەریکا کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئێران ئادریان داریا کە پێشتر بە گرەیس 1 ناسرابوو خستە لیستی ڕەشەوە.

واشنتن هۆشیاریدا لەوەی هەر یارمەتیدانێکی ئەو کەشتیە پشتیوانیکردنە لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و بەتایبەتی سوپای پاسدارانی ئێران. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتیشی هەر گواستنەوەیەکی نەوت بۆ سوریا لەڕێی ئەو کەشتیەوە " پشتیوانیە لە تیرۆر " و حکومەتەکەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد.

لە مانگی حەوتدا بەڕیتانیا لە جەبەل تاڕیق دەستی بەسەر ئەو کەشتیە نەوت هەڵگرەی ئێراندا گرت کە ئەو کات بە گرەیس 1 ناسرابوو، ئەمەش بەهۆی ئەوەی گومانی ئەوەیان لێکرد نەوت بگوازێتەوەبۆ سوریا کە ئەوەش پێشێلکردنی سزاکانی یەکێتی ئەوروپایە بۆ سەر سوریا.


AM:08:46:06/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 7520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو