رۆژانه‌ شه‌ش گه‌شتی ئاسمانی بۆ هێنانه‌وه‌ی حاجیانی عیراق ئه‌نجام ده‌درێت

‌ساتی هاتنەوەی حاجیانی هەرێم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

وێستگه‌ نیوز ـ
دەسەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنی لەعیراق بڵاویكردەوە فرۆكەخانەكانی وڵات پلانێكی كاری گشتگیریان ئامادەكردووە بەمەبەستی هێنانەوەی حاجیانی عیراق لەوڵاتی سعودیەوە و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م كاروانی حاجیان گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێم.


دەسەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنی لە عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە: ئه‌مڕۆ شەممە 17ی ئاب یەكەم گەشتی ئاسمانی لەفرۆكەخانەكانی سعودیەوە بەرەو فرۆكەخانەكانی عیراق بۆ هێنانەوەی حاجیان دەست پێدەكات و رۆژانە شه‌ش گەشتی ئاسمانی بۆ هێنانەوەی حاجیانی عیراق ئەنجام دەدرێت.

دەسەڵاته‌كه‌ ستایشی ئەو هەماهەنگیە باڵایەی كردووه‌ كەلەنێوان ئه‌وان و هاوتا سعودیەكەیان هەیە لەگەڵ هەماهەنگی نێوان دەستەی باڵای حەج و عومرە و هێڵی ئاسمانی عیراقی و فرۆكەخانەكانی عیراق كەرۆلێكی دیاریان هەبووه‌ لەسەركەوتنی پلانی حەجكردنی ئەمساڵ و ئەوە خراوەتەڕوو ئەو لایەنانە بەهەمان رۆحیەتی باڵاوە بەردەوام دەبن لەهێنانەوەی حاجیان لەسعودیەوە.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێم له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌ گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ژماره‌یان 400 حاجیه‌.

هــ. ر


AM:11:03:17/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 1924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو