ئاهه‌نگی چونه زانكۆ ده‌گێڕن
وێستگه نیوزـ
خوێندكارانی كۆتا قۆناغی ئاماده‌یی و دواناوه‌ندی له به‌ریتانیا ئاهه‌نگیان بۆ چونه زانكۆ و ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ گێڕا.
دوای ده‌رچونی ئه‌نجامه‌كانی ئاستی A بۆ وه‌رگرتن له زانكۆكان، خوێندكارانی به‌ریتانیا تا دره‌نگانێكی شه‌و له شه‌قامه‌كانی شاری بێرمینگهام مانه‌وه و سه‌ردانی یانه شه‌وانه‌كانیان كرد و به خواردن و خواردنه‌وه كاته‌كانیان به‌سه‌ر برد، پۆلیسی شاره‌كه‌ش بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی كتوپڕ یاوه‌رییان ده‌كردن.
یه‌كێك له یانه شه‌وانه‌كان به‌ناوی Pryzm كه جێگای دوو هه‌زار و 500 كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه، ده‌ڵێت پێشتر سه‌رجه‌م تكته‌كانی بۆ هاتنه ژوره‌وه فرۆشتوه و یانه‌كه پڕبووه له خوێندكار.
دواتریش خوێندكاره‌كان به مه‌ستی كه‌وتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و هه‌ندێكیان له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتن و بەهۆی دروستبونی شەڕ و ئاژاوەشەوە، پۆلیس کەسێکی دەستگیر کرد.
PM:11:09:16/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت