بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان مستەفا سەید قادر-ی بۆ جێگری سەرۆكی هه‌رێم دیاری کرد
مسته‌فای سه‌ید قادر
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشووی پێشمەرگە لە پشکی بزووتنەوەكه‌یان بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری ده‌كات و ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، مسته‌فای سه‌ید قادر ئه‌ندازیاری ئاشتبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و گۆڕان بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لەنێو سێ کەسدا کە خۆیان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاندید كردبوو، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان مستەفای سەید قادر، وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه‌ی هەڵبژاردووە، ئەمەش بڕیاری کۆتاییە و یەکلابووەتەوە.
لای خۆیه‌وه خه‌لیل سه‌ركانی، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: مسته‌فای سه‌ید قادر، كه‌سێكی زۆر زیره‌ك و لێهاتووه بۆ ئه‌و بۆسته‌و رێكخه‌ری گشتیش كارێكی ژیرانه‌ی كردووه كه ئه‌وی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردووه.
له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كێشه كه‌وته نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه و پارتی گۆڕانی له حكومه‌ت ده‌ركرد، كه ئه‌وكات خاوه‌نی چوار وه‌زیر بوو، یه‌كێك له‌و وه‌زیرانه مسته‌فای سه‌ید قادر، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌بوو.
به بڕوای خه‌لیل سه‌ركانی، مسته‌فای سه‌ید قادر، ده‌ورێكی باڵای هه‌بووه له ئاشتكردنه‌وه و نزیككردنه‌وه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا، هه‌ر ئه‌م هه‌وڵ و رۆڵه‌شی وای له رێكخه‌ری گشتی كردووه ئه‌وی زیاتر به دڵ بێت تا ركابه‌ره‌كه‌ی كه محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ئه‌ندامی پێشووی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
خه‌لیل سه‌ركانی وتیشی: "راسته كاك محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم كه‌سێكی زمان‌زان و لێهاتووه، به‌ڵام خۆ كاندیدكردنه‌كه‌ی شتێكی كتوپڕ بووه، به‌مه‌ش نه‌یتوانیوه متمانه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات".
بڕیاربوو پێش جەژنی قوربان بزووتنەوەی گۆڕان 62 کاندیدی بۆ بەرکەوتەکانی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلابکاتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی وەک بریکاری وەزیر و راوێژکار.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا جگه له ده‌یان پۆستی راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، چوار وه‌زاره‌تی وه‌رگرتووه، كه یه‌كێكیان سیادییه‌و وه‌زارەتی داراییه، هه‌روه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانی و پیشه‌سازی و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و دەستەی وەبەرهێنان و ئەندامێکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم.
PM:08:53:14/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت