نادر روستی: زیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار رویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌

‌گەشتیاران لە هەرێمی کوردستان

وێستگه‌ نیوزـ

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند تا دووه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، زیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار رویان له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.

نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ وێستگه‌ نیوز-ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردودا و لە 8ی ئاب تا 12ی ئابی 2019،  زیاتر لە 208 هەزارگەشتیار رویان له‌ شارەکانی هەرێمی کوردستان كردوه‌.

راشیگه‌یاند كه‌ زۆربەی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی رویان له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌، لە ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقه‌وه‌ هاتوون.

وتیشی: ئه‌و ئامارانه‌ هێشتا سه‌ره‌تایین و ئاماری کۆتایی له‌ ڕۆژانی کۆتای جەژن ڕادەگەیەنن، چونکە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکەش لە زیادبووندایە.


PM:03:34:13/08/2019












ئه‌م بابه‌ته 648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت