ئێران ئیدانهی كوشتنی دیبلۆماتكارهكهی توركیا له ههولێر دهكات
سەید عەباس موسەوی
وێستگه نیوز ـ
سەید عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشهكهی ههولێر و كوژرانی دیبلۆماتكارهكهی توركیاو دوو هاوڵاتی تر ئیدانه دهكات.
ئاژانسی مهیری سهر به كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكردهوه: "سهید عهباس موسەوی، بە توندی ئەو هێرشەی ئیدانە کرد و هاوخەمی ئێران لەگەڵ دەوڵەت و گەلی تورکیا بە تایبەتی قوربانییەکانی ئەم هێرشەی راگەیاند".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئهوهشی زیاد کرد: "تیرۆریزم دیاردەیەکی تۆقێنەرە کە خەساری زۆری لە وڵاتانی ناوچەکە داوە و تەنیا رێگای بەرەنگاریی لەگەڵ ئەوە، رووبەڕوو بوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵگای جیهانی لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان بە کۆتایی هێنان بە پشتیوانی سیاسی، دارایی، چەکداری و ئیدئۆلۆژیکە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوانیوەڕۆی دوێنێ لە رووداوێکی تەقەکردندا لە رێستورانتێکی شاری هەولێر کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان کوژران و هاوڵاتییەکی دیکەش بریندار و دواتر شەوی رابردوو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
AM:11:45:18/07/2019
ئهم بابهته 3460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت