بەرهەم ساڵح: پێویستە گەلانی ناوچەکە بەدور بگرین لە نەهامەتی جەنگ
د. به‌رهه‌م ساڵح و فیدیریكا مۆگرینی،
وێستگە نیوز-
سەرۆك كۆماری عیراق رایدەگەێنێت "جەختی لە پەرۆشی عێراق كردەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی".
ئه‌مرۆ شه‌ممه 13ی حوزەیرانی 2019 د. به‌رهه‌م ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد لە فیدیریكا مۆگرینی، نوێنه‌ری باڵا بۆ سیاسەتی ئاسایش و كاروباری دەره‌وه‌ی یەكێتی ئەوروپا .
نوسینگەی رۆژنامەوانی د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاندوە "له دیداره‌كه‌دا د.به‌رهه‌م ساڵح تەئكید كراوەتەوە لە پێویستی كاری هاوبەش بۆ بە دورگرتنی گەلانی ناوچەكە لە نه‌هامه‌تی جەنگ، هاوكات ئاماژەی كرد بەگرنگی هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ یەكێتی ئەوروپادا لە بارەی پەرەسەندنەکانی ناوچه‌كه".
نوسینگەی رۆژنامەوانی د. بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەشداوە "هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەگرنگی سود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزمونی ئەوروپییەكان کرد لە بنیادنانەوەی شارە رزگاركراوەكان و پاڵپشتیكردنی عێراق لە یارمەتیدان و دابینكردنی کەشێکی ئارام و سه‌قامگیر بۆ ئاواره‌كان، هه‌روه‌ها بەشداریكردنی یەكێتی ئەوروپای لە پرۆژەی بنیادنانەوە و خزمەتگوزاری مرۆیی له عێراقدا".
نوسینگەی سەرۆک کۆمار ئەوەشی وتوە "لەلای خۆیەوە فیدیریكا مۆگرینی بەبایەخەوە باسی ئەو پێشكەوتنانە كرد كه له عێراق بەدیهاتوە، هاوكات پاڵپشتی یەكێتی ئەوروپای بۆ سه‌قامگیری عێراق و سیاسەتی هاوسەنگ لە بارەی كێشە نێودەوڵەتییەكانەوە دەربڕی، هه‌روه‌ها پەبەندبونی به كاركردن لەگەڵ عێراق دوپاتكردەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی كە لە كۆنگرەی بنیادنانەوە عێراق كه ساڵی رابردو لە كوەیت ئه‌نجامدرا لە پێناو دەستەبەركردنی داهاتویەكی باشتر بۆ گەلی عێراق".
هــ. ب
PM:09:38:13/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت