مەسرور بارزانی: هیوادارم رێواز فایەق لە ئەرکی سەرۆک پەرلەمانیدا سەرکەوتو بێت

‌مەسرور بارزانی و رێواز فایەق

وێستگە نیوز-
مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە "بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم ، ئومێد دەخوازم لەو ئەرکە نیشتمانییەدا سەرکەوتووبن".

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشدا "هیوادارم پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنیش لە هەرێمی کوردستان پەیوندییەکی بەهێز و تۆکمە بێت ، بۆئەوەی بتوانین بەیەکەوە باشترین خزمەت پێشکەشی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەین و پرۆسەی دیموکراسیش لە هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدەین".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ پێنج‌شەممە بە ٧٣ دەنگی پەرلەمانتار رێواز فایەق بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پشکی یەکێتی هەڵبژێردرا.


PM:08:10:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو