وڵاتێكی عه‌ره‌بی په‌چه‌ی قه‌ده‌غه كرد
وێستگه نیوز –
دوای ته‌قینه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ئه‌و وڵاته، حكومه‌تی تونس بڕیاری دا په‌چه له دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كاندا قه‌ده‌غه بكات.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی ته‌مموزی 2019 یوسف ئهلشاهید سه‌رۆكی حكومه‌تی تونس بڕیاری دا په‌چه له دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا قه‌ده‌غه بكرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی تونس ئیمزای له‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌ت كرد كه تیایدا هاتووه "له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی رێگا نادرێت به هیچ كه‌سێك كه ده‌موچاوی داپۆشرابێت بچێته فه‌رمانگه و دامه‌زراوه گشتییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه".
ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی تونس دوای ئه‌وه دێت كه سێشه‌ممه‌ی رابردوو دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له تونسی پایته‌خت روویاندا و به‌هۆیه‌وه ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژرا و هه‌شتی تر برینداربوون.
له 2014دا وه‌زیری ناوخۆی تونس رێگای به هێزه ئه‌منییه‌كان دا چاودێی توندی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه په‌چه ده‌كه‌ن و هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر چونكه گومانلێكراوه‌كان په‌ناده‌به‌نه‌به‌ر په‌چه بۆ خۆشاردنه‌وه.
له سه‌رده‌می حوكمڕانی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رۆكی پێشووتری تونس په‌چه قه‌ده‌غه بوو، به‌ڵام دوای شۆڕشی 2011 و رووخانی رژێمه‌كه‌ی، دیارده‌كه له‌و وڵاته سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:06:55:05/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 7828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت