هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی چوار سه‌ركرده‌ی عیراقی ده‌درێت
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عیراقی رایگه‌یاند كه هه‌وڵه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی چوار به‌رپرسی باڵای پێشوو له‌نێویاندا تارق هاشمی جێگری پێشووتری سه‌رۆك كۆماری عیراق، یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی RTی روسی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عیراقییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ تا چاره‌سه‌ری دۆسێی هه‌ریه‌ك له تارق هاشمی جێگری پێشووتری سه‌رۆك كۆماری عیراق، رافع عیساوی وه‌زیری پێشووتری دارایی، ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشووتری نه‌ینه‌وا و عه‌لی حاته‌م سلێمان یه‌كێك له سه‌ركره‌كانی گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌نبار له 2013دا، بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه كه نزیكه له‌و چوار كه‌سه‌وه ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕوانین خواستی میانڕه‌وه‌كان به‌سه‌ر خواستی توندڕه‌وه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت و فشاره‌كانیان له‌سه‌ر دادگاكان نه‌هێڵن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌شڵێت: "ئه‌وانه‌ی دژی چاره‌سه‌ركردنی دۆسێی ئه‌و چوار سهركردهیهن، له ئێرانه‌وه نزیكن".
چه‌ند رۆژێكه له عیراق مشتومڕێكی زۆر سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چوار سه‌ركرده سیاسییه بۆ وڵات دروست بووه، هه‌رچه‌نده فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه.
تارق هاشمی سەركردەی دیاری سوننە و سەرۆكی كوتلەی تەجدید لە نیسانی ساڵی 2011ەوە بەغدای بەجێهێشتووە، دوای ئەوەی دادگای فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ دەركرد.
هاشمی سەرەتا رووی لە هەرێمی كوردستان كرد، پاشان بەرەو توركیا و وڵاتانی عەرەبی، لە ئێستاشدا توركیا مافی مانەوەی پێداوە.
هاوكات لە سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی نوری مالیكی-دا به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ رافع عیساوی وه‌زیری دارایی عیراق له 2010دا ده‌ركرا و دواتر به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵات و له ئێستادا له وڵاتی ئوردون نیشته‌جێیه.
هه‌روه‌ك عه‌لی حاته‌م كه سوننه‌یه، كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای ئه‌نباره و به‌تۆمه‌تی هاندان دژی حكومه‌تی عیراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه و میدیا عیراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئێستادا ناوبراو له وڵاتێكی عه‌ره‌بی ده‌ژی.
ئه‌سیل نوجێفی، له نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2015 پارێزگاری نه‌ینه‌وا بووه، ئێستا وه‌ك خۆی ده‌ڵێت به هۆی ئه‌و داوا یاساییانه‌ی له‌سه‌رێتی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشته‌جێیه.
PM:07:56:04/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 9828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت