زیاد ئەسعەد لەسەر ئەم ڤیدیۆیە دوورکەوتوەته‌وه
زیاد ئەسعەد.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
زیاد ئه‌سعه‌د، هونه‌رمه‌ندی كورد كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له گۆرانی وتن و ده‌ركه‌وتنی له میدیا‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه هۆكاره‌كه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌تی بووه كه پێی خۆش نه‌بووه بڵاوببێته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی دووره وڵات كه ماوه‌ی 26 ساڵه له سوید نیشته‌جێیه‌و ماوه‌ی 15 ساڵه هیچ به‌رمێكی خۆی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، وێسگه نیوز هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه دزه‌ی كردوه‌ته ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، زیاد ئه‌سعه‌د له ئاهه‌نگی چه‌ند هاورێیه‌كیدا ده‌رده‌كه‌وێت و گۆرانیه‌كی فارسی ده‌ڵێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه، زیاد ئه‌سعه‌د بڕیاریداوه له گۆرانی وتن و كاری هونه‌ری دوور بكه‌وێته‌وه، چونكه پێی خۆش نه‌بووه به‌و جۆره ده‌ربكه‌وێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بووه ئه‌و ڤیدیۆ تایبه‌ته‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوببێته‌وه.
زیاد ئەسعەد لەساڵی 1966 له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر له دایكبووه، ئاوازدانەر و هۆنراوەنووسی ناسراوی کوردە، لە ساڵی 1983 بە گۆرانی دوعادەکەم دەستی کردووە بە گۆرانی و یەکەم کاسێتی لە ساڵی 1988 بڵاو کردووەتەوە. تا ئێستا خاوەنی پێنج ئەلبوومی گۆرانیه.
هــ. ر
PM:11:39:03/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 60960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت