ئه‌و واده‌یه‌ی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دیاریكرد دواخرا
وێستگه نیوز ـ
له‌سه‌ر داوای لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ 12ی مانگی داهاتوو دواخرا.
ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی حوزه‌یران و سبه‌ی هەینی 28ی حوزه‌یرانی 2019، لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوی كاندیده‌كانیان پێشكه‌شبكه‌ن و 30 حوزه‌یران له په‌رله‌مان متمانه به كابینه‌ی نوێ بدرێت، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز له‌سه‌ر داوای سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی به‌شدار له حكومه‌تی هه‌رێم، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ بۆ 12ی ته‌مموزی 2019.
پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه كه پێش كۆتایی مانگی حوزه‌یران و سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموز، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پێكده‌هێنرێت و له په‌رله‌مان متمانه‌ی پێده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ش له سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، داوای لێ‌كردن په‌له بكه‌ن له ناردنی سیڤی كاندیده‌كانیان.
پارتی بۆیه ئه‌و واده‌یه‌ی دانابوو بۆ پێشكه‌شكردنی كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، چونكه ده‌یویست پێش كۆتایی هاتنی پشووی په‌رله‌مانی كوردستان متمانه به حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان بدرێت.
هاوكات به‌هۆی دواخستنی واده‌ی پێكهێنانی حكومه‌تەوە، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی دواخست بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان و له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی چوارشه‌ممه 26ی حوزه‌یراندا پارتی و یه‌كێتیی نەگەیشتنه رێککەوتن لەبارەی دیاریکردنی كاندیدێك بۆ پارێزگاری کەرکوك.
AM:11:22:27/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت