ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران: لە سبەینێوە پیتاندنی یۆرانیوم زیاد دەکرێت
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ێران راگه‌یاند كه به‌نیازه له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه بڕی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد بكات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژووی له‌سه‌ر بڕیارێك كرد كه تایبه‌ته به سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا.
بەهرۆز کەمالوەندی، وتەبێژی دامەزراوەی وزەی ناوەکی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2019 ڕایگەیاند، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ئەو ماوەیە كۆتایی دێت کە بۆ چەند وڵاتێکی ئەوروپا دیاریکرابوو تا وەڵامی ئێران بدەنەوە بۆپارێزگاریکردنی تاران لە سزاکانی ئەمریکا.
ڕاشیگەیاند، لە سبەینێوە وڵاتەکەی دەستدەکاتەوە بە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیوم کە لە ئێستادا 300 کیلۆ یۆرانیومی پیتێنراو بەرهەمهدەهێنرێت، وتیشی بەپێی پێویستی وڵات پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستێکی نوێ زیاددەکەن بە زیاتر 20% بۆ ئەوەی لە وێستگە ئه‌تۆمییه‌كانی ناوخۆی وڵات‌دا بەکاربهێنرێت.
رۆژی دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019، دۆناڵد تره‌مپ،ـ سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژووی له‌سه‌ر بڕیارێك كرد كه تایبه‌ته به سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا، دوپاتیشیكرده‌وه كه رێگه‌ناده‌ن تاران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، به‌ڵام وتیشی كه واشنتن هه‌وڵی شه‌ڕ نادادت و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تاران بگاته رێككه‌وتن.
سزاکانی نوێیەکانی ئه‌مجاره‌ی ئەمریکا زیاتر عەلی خامنەیی، رابەری باڵا کۆماری ئیسلامی ئێران و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئه‌و وڵاته‌ی گرتەوە،
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی (5+1) واته ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (روسیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران واژوو كرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سنوردار ده‌كرا و به‌ته‌واوی رێگری ده‌كرا له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو.
له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران.
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه‌ش 8 ئایاری 2019، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشدارییدا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی خۆرئاو و ئه‌و كاره‌ی به مه‌ترسیدار بۆ ئێران و جیهان وه‌سفكرد، وتیشی کە تاران پابەندبونی خۆی بە رێککەوتنەکە کەمدەکاتەوە و یۆرانیۆمی زیاتریش دەپیتێنێت.
هه‌ر هه‌مان رۆژ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه تاران باڵیۆزی وڵاتانی پابه‌ندبوی به رێككه‌وتنه‌كه (روسیا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و چین)ی ئاگادار كردوه‌ته‌وه له كشانه‌وه له‌چه‌ند به‌ندێكی رێككه‌وتنه‌كه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه وڵاتانی ناوبراو ئاگادار كراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئێران چیتر پابه‌ند نابێت به‌و رێژه‌یه‌ی كه له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ تاران دیاریكراوه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش پوخته‌ی بڕیاره‌كانی ئێرانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به چه‌ند بڕگه‌یه‌كی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌تۆمییه‌كه:
1- راگرتنی فرۆشتنی یۆرانیۆمی زیاده كه له به‌رهه‌مهێنانی 300 كلیۆگرام ده‌مێنێته‌وه.
2- راگرتنی فرۆشتنی ئاوی قورس كه له 130 كیلۆگرام ده‌مێنێته‌وه.
3- پێدانی مۆڵه‌تی 60 رۆژ به لایه‌نه‌كانی ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بۆ زامنكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له كه‌رته‌كانی نه‌وت و بانكه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێران هه‌نگاوی دیكه ده‌نێت.
4- له‌كاتی ره‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی یان سه‌پاندین سزای نوێ به‌سه‌ر تاران‌دا، ئه‌وا ئێران وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه و خێرای ده‌بێت.
PM:02:54:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت