سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیارێكی بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران واژوو كرد و رایگه‌یاند ئه‌وه له‌پای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی، وه‌ك میدیاكانیش ده‌ڵێن ئه‌م سزایه به‌تایبه‌ت رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی كردوه‌ته ئامانج.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019، دۆناڵد تره‌مپ،ـ سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژووی له‌سه‌ر بڕیارێك كرد كه تایبه‌ته به سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا، دووپاتیشیكرده‌وه كه رێگه‌ناده‌ن تاران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، به‌ڵام وتیشی كه واشنتن هه‌وڵی شه‌ڕ نادادت و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تاران بگاته رێككه‌وتن.
به‌پێی هه‌واڵێكی سكای نیوز، سزاكان به‌تایبه‌تی عه‌لی خامه‌نه‌ئیی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی كردوه‌ته ئامانج و جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئێران واز له پشتیوانیكردنی "تیرۆر" بهێنێت.
ئێران‌دا له‌پای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی له ئاسمانی كه‌نداوی عوممان، وتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و روداوه‌ش روینه‌دایه، سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا هه‌ر ده‌سه‌پێنرا.
گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له ئاسمانی ناوچه‌ی هورمزخان له ئاوه‌كانی كه‌نداوی عوممان زیادی كرد كه رۆژی پێنجشه‌ممه 20ی حوزه‌یران رویدا، ئه‌مریكا ده‌ڵێت فڕۆكه‌كه له سنوری ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیدا سوڕاوه‌ته‌وه و سنوره ئاسمانییه‌كانی ئێرانی نه‌به‌زاندووه.
پاشان رۆژی هه‌ینی 21ی حوزه‌یران تره‌مپ له دوا ساته‌كاندا و وه‌ك رایگه‌یاند 10 خوله‌ك پێش واده‌كه، هێرشێكی سه‌ربازیی بۆسه‌ر ئێران هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه كه به‌نیازبوو وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه.
PM:07:07:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6984
جار خوێنراوه‌ته‌وه