ئێران..فه‌رمانبه‌رێك به‌تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ ئه‌مریكا له‌سێداره‌درا
وێستگه نیوزـ
دادگای سه‌ربازیی ئێران سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی هێزه ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی جێبه‌جێكرد كه تۆمه‌تبار بووه به سیخوڕیكردن بۆ ئه‌مریكا.
ئه‌مڕۆ شه‌مه 22ی حوزه‌یرانی 2019، ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی سه‌ربه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوی جه‌لال حاجی زوار سیخوڕیی بۆ ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا كردوه.
راشیگه‌یاندوه كه زوار فه‌رمانبه‌ری هێزه ئاسمانییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران بووه و ژنه‌كه‌شی له پرۆسه‌ی سیخوڕیكردنه‌كه‌دا به‌شدار بووه، بۆیه سزای 15 ساڵ زیندانیش به‌سه‌ر ژنه‌كه‌یدا سه‌پێنراوه.
هاوكات به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فارس، پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دانه‌كه له گرتوخانه‌ی ره‌جائی شه‌هر له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ساڵی 2010 جه‌لال زوار به ئامێر و به‌ڵگه‌ی سیخوڕیكردنه‌وه ده‌ستگیركراوه و خۆشی له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
له سێداره‌دانی ئه‌و "سیخوڕه" ئێرانییه له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردودا سوپای پاسداران رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكایان له ناوچه‌ی هورمزخان له‌سه‌ر كه‌نداوی عوممان خستوه‌ته خواره‌وه.
PM:06:02:22/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت