ترهمپ هۆكاری وهستاندنی هێرشه لهناكاوهكهی سهر ئێرانی ئاشكراكرد
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرایكرد 10 خولەک پێش هێرشکردنە سەر ئێران، بڕیاری وەستاندنی هێرشەکەی داوە، چونکە پێیان وتوم 150 کەسی تێدا دەکوژرێت.
له ههژماری تایبهتیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی تویتهر، دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمریكا رایگەیاند "رۆژی دووشەممە ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان خستەخوارەوە، ئێمە ئامادەبووین بۆ وەڵامدانەوە بە لێدانی سێ ئامانجی جیاواز، بەڵام لە 10 خولەکی کۆتاییدا هێرشەکانم وەستاند".
له تویتهكهیدا ترەمپ ئاماژەی بەوە داوە كه کاتێک پرسیاری کردوه چەند کەس له هێرشهكهدا دەکوژرێت، لە وەڵامدا جەنراڵێک پێی وتوه: "گەورەم 150 کەس، بۆیە 10 خولەک پێش ئەوەی هێرشەکە ئەنجامبدرێت، بڕیاری وەستاندنیم دا، چونکە کوشتنی ئەو ژمارەیە لە خەڵک نابەرامبەرە لەگەڵ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان".
ترەمپ دەشڵێت "من هیچ پەلەم نییە، هێزی سەربازی ئێمە نوێیە و دوبارە بنیادنراوەتەوە، ئامادەن بۆ هەر فەرمانێک، بەڵام گەمارۆکان کاری خۆیان دەکەن، گەمارۆی زیاترم خستووەتە سەر ئێران، ئێران هەرگیز ناتوانیت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، تا دژی ئەمریکا و جیهان بەکاری بهێنێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممە 20ی حوزهیرانی2019، میدیای فەرمی ئێرانی بڵاویکردەوە سوپای پاسداران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە گەرووی هورمز خستووەتەخوارەوە.
فڕۆکەکە جۆری (RQ-4 Global Hawk)ی ئەمریکی بووە، بە وتەی بەرپرسانی سەربازیی ئێران، بەمەبەستی سیخوری سنوورەکانی ئاسمانی ئێرانی بەزاندووە، بۆیە خستوویانەتە خوارەوە.
PM:04:53:21/06/2019
ئهم بابهته 17496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت