مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
مه‌سرور بارزانی
وێستگه نیوز ـ
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه كۆببێته‌وه كه ئاماده‌ییان نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو حكومه‌ته‌وه و لیستی كاندیدی پۆسته‌كانیان لێوه‌رده‌گرێت.
چالاك موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا مه‌سرور بارزانی، كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه كۆببێته‌وه كه پێشتر بڕیاری به‌شداریكردنیان له حكومه‌ت داوه.
وتیشی: "له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا كه مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتی ئه‌نجامی ده‌دات، پرسی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم تاووتوێ ده‌كرێت و پاشان لیستی ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ت و پۆسته حكومییه‌كانی ئاڕاسته ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریان له‌سه‌ر بكات".
هه‌فته‌ی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپارد كه ده‌بێت له‌ماوه‌ی مانگێكدا كابینه‌كه‌ی به‌رێته به‌رده‌م په‌رله‌مان.
هــ. ر
AM:10:11:15/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3048
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت