ئه‌مریكا ڤیدیۆی تێوه‌گلانی ئێرانی له هێرشی سه‌ر دوو كه‌شتییه‌كه بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
سوپای ئه‌مریكا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و گرته‌یه به‌ڵگه‌یه بۆ تێوه‌گلانی ئێران له هێرشه‌كه‌ی دوێنێ سه‌ر دوو كه‌شتییه‌كه‌ی كه‌نداوی عومان.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا به‌له‌مێكی بچوك له كه‌شتییه‌كی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی زه‌به‌لاح ژاپۆنی به‌ناوی (كۆكۆرا كریكۆس) نزیك ده‌بێته‌وه كه چه‌ند كه‌سێكیان له‌سه‌ره، دواتر وه‌ك سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه: یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كانی به‌له‌مه‌كه شتێك له كه‌شتییه زه‌به‌لاحه‌كه ده‌كاته‌وه.
ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و شته‌ی له كه‌شتییه‌كه كراوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه بۆمبێكی ده‌ریایی بێت، هاوكات به‌رپرسان له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندوه كه ئێران ویستویه‌تی به لابردنی ئه‌و بۆمبه ده‌ریاییه، به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلانیان له ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو كه‌شییه‌كه‌ی كه‌نداوی عومان بشارنه‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه 13ی حوزه‌یرانی 2019 له كه‌نداوی عومان دوو كه‌شتی نه‌وتی زه‌به‌لاح رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌وه و به‌رپرسانی عومانیش رایانگه‌یاند: كه‌شتییه‌كان داوای به‌هاناوه‌چوونیان كردووه و یه‌كێكیان نزیكه له نقوومبوون، ئه‌و دیكه‌شیان گڕیگرتووه و ئه‌مریكاش رایگه‌یاند كه ئاگاداری هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌كانن له كه‌نداوی عومان.
ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ئێرانی به هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌و دوو كه‌شتییه تۆمه‌تبار كردوه و ئێرانیش تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه.
هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌كانیش بووه‌هۆی به‌رزبوونه‌وه نرخی نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی له 4 % و له 59 دۆلاره‌وه گه‌یشته 62 دۆلار.
AM:09:44:14/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 12356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت