هۆكاری په‌خشنه‌كردنی سردوودی ئه‌ی ره‌قیب له رۆژی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز -
په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه دانیشتنی رۆژی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم دانیشتنێكی ئاسایی بووه و دانیشتنی كردنه‌وه‌ی وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان نه‌بووه، بۆیه مارشی نه‌ته‌وه‌یی په‌خش نه‌كراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه "وه‌ك عورفێكی په‌رله‌مانی مارشی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا له‌كاتی كردنه‌وه‌ی وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان په‌خش كراوه و له دانیشتنه ئاساییه‌كانی تردا په‌خش ناكرێت".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "دانیشتی ژماره (7)یش دانیشتنێكی ئاسایی بووه و دانیشتنی كردنه‌وه‌ی وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان نه‌بووه، بۆیه په‌خش نه‌كراوه".
له دانیشتنی ژماره حه‌وتی په‌رله‌مانی كوردستان كه رۆژی 10ی حوزه‌یران له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو تێیدا نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد، سروددی ئه‌ی ره‌قیب و سروودی نیشتمانی عیراق په‌خش نه‌كرا، به‌وهۆیه‌وه ره‌خنه له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گیرا و داواكرا له‌و باره‌وه روونكردنه‌وه بدات.
PM:07:33:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 9380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت