لە هەولێر لەسەر پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل شۆفێرێک بە گوللـە کوژرا
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
ئێوارهی ئهمڕۆ سێشهممه 11ی حوزهیرانی 2019، لە هەولێر بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل کێشە لەنێوان دوو شۆفێر دروستبوو، لە ئەنجامدا یەکێک لە شۆفێرەکان تەقەی لە شۆفێرەکەی دیکە کرد و گیانی لەدەستدا.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە وێستگه نیوزی راگەیاند: "رووداوێكی هاتوچۆی سووك لهنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوه، بەڵام دەمەقاڵێ لەنێوان شۆفێری دوو ئۆتۆمبێلهكه و لە ئەنجامدا یەکێک لە شۆفێرەکان بەناوی هیشام ئیسماعیل، تەمەن 34 ساڵ لەلایەن شۆفێرەکەی دیکەوە کوژراوە".
وتیشی: "لێکۆڵینەوەی پۆلیس لەسهر رووداوەکە دەستیپێکردووە و لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە".
هــ. ر
PM:08:47:11/06/2019
ئهم بابهته 3948
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت