نیویۆرك تایمز: تره‌مپ بۆمبی زیره‌كی بە سعودیه فرۆشتووە
شا سەلمان و ترەمپ-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
"بە بیانوی بەرپەچدانەوەی ئێران" و به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی كۆنگرێسی وڵاتەکەی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا زیاتر له 20 گرێبه‌ستی فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌ب واژوو كردوه.
ئه‌و زانیارییانه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی چاپی ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه و ده‌ڵێت یه‌كێك له‌و گرێبه‌ستانه تایبه‌ته به پێكهاته‌ی بۆمبێكی ئاسمانی كه توانای پێكانی زۆر وره و به بۆمبی زیره‌ك ناسراوه، گرێبه‌سته‌كه‌ش له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودیدا كراوه تا ئه‌و وڵاته به‌رپرچی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانی پێ بداته‌وه.
نیویۆرك تایمز باسی له‌و بۆمبهكردوه كه ناوی Paveway یه و كۆمپانیای Raytheon ئه‌مریكی به‌رهه‌می هێناوه، بیانوی كۆشكی سپیش بۆ فرۆشتنی ئه‌و بۆمبه به سعودیه، ئه‌وه بووه كه گرژییه‌كان له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ ئێران زیادیكردوه، هه‌ربۆیه تره‌مپ ده‌سه‌ڵاته تایبه‌ته‌كانی خۆی بۆ واژوكردنی ئه‌و گرێبه‌سته به‌كارهێناوه و چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندیی كۆنگرێس نه‌بووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا 22 بڕیاری هاوبه‌شیان ئاماده‌كردوه و تیایدا هاتووه نابێت به‌بێ ره‌زامه‌ندیی كۆنگرێس هیچ گرێبه‌ستێك بۆ فرۆشتنی چهیكی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بدا بكرێت.
پێشتر و له 24ی ئایاری 2019، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه تره‌مپ یاسای باری نائاسایی به‌كارهێناوه و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس 22 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌ب هه‌ر له ئوردن و ئیمارات و سعودیه به بڕی 8 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار واژوو كردوه.
پۆمپیۆ رایگه‌یاندبوو كه مه‌به‌ست له‌و گرێبه‌ستانه "بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دوژمنكارییه‌كانی ئێرانه" له ناوچه‌كه‌دا.
به‌پێی نیویۆرك تایمز، یه‌كێك له‌و گرێبه‌ستانه فرۆشتنی 120 بۆمبی زیره‌كه به سعودیه و ئیمارات، ئه‌مه جگه‌له دابینكردنی به‌شی چاككردنه‌وه و چاكسازی بۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی F-15ی سعودیه و دابینكردنی تۆپی جۆری هاوته‌رز و سیستمی دژه تانك و چه‌ندین جۆر چه‌كی دیكه بۆ ئه‌و وڵاته.
PM:09:59:08/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت