له‌سه‌ر زین خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داگرته‌وه
لیبیکا و ئەنانتا
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێكی هندستان گه‌وره‌ترین قوربانیی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دا و هه‌رچه‌نده خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شوی به یه‌كێكی دیكه كرد، به‌ڵام دواجار گه‌ڕاندییه‌وه باوه‌شی خۆی.
ماڵپه‌ڕی ئۆدیتی سێنتڕه‌ڵ-ی هندستان بڵاویكرده‌وه كه گه‌نجێك به‌ناوی ئه‌نانتا بۆرمان خه‌ڵكی ناوچه‌ی به‌نگال-ی خۆرئاوای هندستان بووه و خۆیشهویستهكهی ئاگاداری كردوه‌ته‌وه كه وازی لێده‌هێنێت و به‌نیازه شوو به یه‌كێكی دیكه بكات.
كوڕه‌كه به‌شێتانه عاشقی لیبیكا-ی خۆشه‌ویستی ببوو، به‌ڵام لیبیكا دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداری كردبوه‌وه كه شوو به یه‌كێكی دیكه جه‌كات، وه‌ڵامی ته‌له‌فۆن و كورتهنامهكانی ئه‌نانتا-ی نه‌ده‌دایه‌وه له واتس ئه‌پ و فه‌یسبوكیش بلۆكی كردبوو.
ئه‌نانتا ناچار چووه به‌رده‌م ماڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و ده‌ستیكرد به مانگرتن له خواردن له‌سه‌ر پارچه مقهبایهیهكیش دروشمێكی به‌رزكرده‌وه كه ئاماژه‌ی به هه‌شت ساڵی رابردووی عه‌شق و ئه‌وینی نێوانیان ده‌كرد، ئه‌مه سه‌رنجی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و زۆرێك له رێبوارانی راكێشا كه به‌لای ئه‌و عاشقهدا ده‌ڕۆیشتن.
به تێپه‌ڕبونی كات خه‌ڵك زیاتر هاوسۆزییان بۆ كوڕه‌كه ده‌رده‌بڕی، ته‌نانه‌ت زاوای تازه‌ش په‌یوه‌ندیی به پۆلیسه‌وه كرد تا له به‌رده‌م ماڵی دهستگیركرانهكهی دووری بخه‌نه‌وه، به‌ڵام كوڕه‌كه به‌گوێی پۆلیسی نه‌كرد مانگرتنه‌كه‌ی نه‌شكاند تا باری ته‌ندروستیی تێكچوو و گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه.
له نه‌خۆشخانه‌ش پزیشكه‌كان نه‌یانتوانی ئه‌نانتا ناچار بكه‌ن واز له مانگرتنه‌كه‌ی بهێنێت، ناچار دانیشتوانی ناوچه‌كه رویان له ماڵی كچه‌كه كرد و داوایان له كه‌سوكاره‌كه‌ی كرد ژیانی رزگار بكه‌ن.
دواجار كه‌سوكاری لیبیكا به داواكارییه‌كه‌ی ئه‌نانتا قایل بوون و بڕیاریاندا كچه‌كه‌یان بده‌نه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، سه‌رجه‌م ئامادهكارییهكانیشیان بۆ ئه‌و هاوسه‌رگیرییه هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه به‌نیازبوون بۆ زاوای تازه سازی بكه‌ن.
PM:09:34:08/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت