قوباد تاڵەبانی داوایەکی لە عەلی باپیر و چۆمان هەردی هەیە
قوباد تاڵەبانی.. عەلی باپیر.. چۆمان هەردی
وێستگه نیوز ـ
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی جیهانی ژینگه‌دا دارێكی چاند و داوایه‌كیشی ئاڕاسته‌ی عه‌لی باپیر و چۆمان هه‌ردی كرد.
قوباد تاڵه‌بانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی کوردسات نیوزدا، ده‌رده‌كه‌وێت و به خاكه‌نازێك چاڵێك هه‌ڵده‌كه‌نێت و دارێك ده‌چێنێت.
قوباد تاڵه‌بانی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌وه من ته‌حه‌داكه‌م قه‌بووڵ كرد و دارێك ده‌چێنم و شارێک سەوز دەکەم".
هەر بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە، دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی دارەکە دەنێژێت قوباد تاڵەبانی دەڵێت: "ئەوە من دارەکەی خۆمم ناشت، ئێستا نۆرەی منە ئەو ناوانە پێشکەش بکەم کە تەحەدایان بکەم، تەحەدای یەکەمم ئاڕاستەی مامۆستای خۆشەویستم عەلی باپیر دەکەم، تەحەدای دووەمیشم ئاڕاستەی خوشکی ئەزیزم دکتۆرە چۆمان هەردی دەکەم، ئێوەش دارێک بچێنن و شارێک سەوز بکەن".
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر چەند گەنجێک لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی و چالاکیەکی ژینگەییدا تەحەدای قوباد تاڵەبانیان کرد لەوەی دارێک بنێژێت، ئەویش تەحەداکەی قەبووڵ کرد.
PM:02:31:05/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 15164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت