روحانی: ئێران له‌گه‌ڵ یه‌كێك گفتوگۆ ده‌كات به‌ڕێزه‌وه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشێت
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ گفتوگۆ دوپاتکردەوە، بەڵام بەو مەرجەی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بە ڕێزه‌وه بێتە سەر مێزی گفتوگۆ.
له‌میانی پێشوازیكردنی له ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی وڵاته‌كه‌ی، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی تاران نوێكرده‌وه و وتی: "ئێران ئاماده‌ی گفتوگۆیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لایه‌نێك كه رێز پیشان بدات و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جێبه‌جێ بكات، نه‌ك فه‌رمان ده‌ربكات بۆ دانیشتن و گفتوگۆ."
روحانی به ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به ئه‌مریكا كرد و وتی: له ساڵانی رابردودا دوژمنان ده‌یانوت ئامانجیان روخاندنی رژێمی ئێرانه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به ئاشكرا ده‌ڵێن كه ئه‌وه ئامانجیان نییه.
وتیشی: چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر دوژمنان ده‌یانوت زبه‌لاحترین توانای سه‌ربازییان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن هه‌وڵی جه‌نگ ناده‌ن و نایانه‌وێت جه‌نگ هه‌ڵگیرسێت.
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی (5+1) واته ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (روسیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران واژوو كرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سنوردار ده‌كرا و به‌ته‌واوی رێگری ده‌كرا له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو.
له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران و لە ماوەی رابردوشدا بەرپرسانی ئەمریکا هەڕەشەی توندیال لە ئێران کرد، ئەوەش وایکرد وڵاتانی ناوچەکە مەترسیی سەرهەڵدانی جەنگ لە ناوچەکەدا بکەن.
PM:09:23:01/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت