حكومه‌تی عیراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به "دروست" وه‌سفكرد كه رایگه‌یاندبوو به‌نیازی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران نییه.
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له لێدوانێكی نوسراودا بۆ میدیاكانی عیراق رایگه‌یاند: هه‌ڵوێستی عیراق رون و راشكاوه به‌رامبه‌ر گرژیی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و به‌غدا له‌گه‌ڵ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و رێگریكردنه له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا.
وتیشی: ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عیراق له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌كده‌گرێته‌وه كه رایگه‌یاندبوو ئه‌مریكا نیازی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا نییه.
حه‌كیم له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه: ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ گرنگ و ورده و هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌ی دروست بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه.
رۆژی پێنجشه‌ممه 30ی ئایاری 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئێران وڵاتێكی لاوازه و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له‌گه‌ڵ واشنتن رێك بكه‌وێت، وتیشی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران به‌رپرسانی تاران ناچار ده‌كات هه‌وڵی دانوستانی نوێ بده‌ن تا بگه‌ن به رێككه‌وتن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه واشتنن به‌نیازی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ نییه له ناوچه‌كه‌دا.
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی (5+1) واته ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (روسیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران واژوو كرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سنوردار ده‌كرا و به‌ته‌واوی رێگری ده‌كرا له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو.
له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران و لەوکاتەشەوە پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتن ئاڵۆزبووە وڵاتانی ناوچەکەش ترسی هەڵگیرسانی جەنگیان لەنێوان ئەو دوو وڵاتە هەیە.
PM:06:30:31/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت