حكومه‌تی هه‌رێم دوو بڕیاری نوێی بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ركرد
وێستگه نیوز-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو بڕیاری له‌سه‌ر تاقیكرنه‌وه‌كانی پۆلی 12 بنه‌ڕه‌تی ده‌ركرد.
ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ڕایگه‌یاند كه به‌بڕیارێكی وه‌زاره‌ت له 26 ی ئایاره‌وه تا 16/6/2019 كه ده‌كاته دوا رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كان 17 كاتژمێر و نیو ئه‌نته‌رنێت ڕاده‌گیرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، مه‌به‌ستی ماوه‌ی ڕاگرتنی ئه‌نته‌رنێت به‌كۆی رۆژه‌كانه‌وه ده‌گاته 17 كاتژمێر‌و نیو.
راگرتنی هێڵی ئه‌نته‌رنێت به‌پێی لێدوانه‌كانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌شه‌شی به‌یانی تاكوو هه‌شت و نیوی به‌یانی ده‌بێت و كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌و بڕیاره ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌بڕیارێكی نوێی تردا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه رایگه‌یاند "كه له‌به‌رواری 3 تا 10/06/2019 به‌هۆكاری پشووی جه‌ژن تاقیكردنه‌وه‌كان رادەگیرێت".
دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، نوسراو کراوە بۆ کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت تا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا ئینتەرنێت نەمێنێت و هەروەها کارەبا بە هیچ شێوەیەک نەبڕێت.
وتیشی، ئەمساڵ ڕێکاری پەنجەمۆر بۆ خوێندکاران بەکاردەهێندرێت و بۆ هەر هۆڵێکیش ٢٦ جۆر پرسیاری جیاواز دانراوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە گزیکردن بگیرێت.
PM:01:30:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت