ئه‌مرۆ پرسه‌ی ساوێن كچه خوێندكاره‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت
ئه‌و كچه خوێندكاره له‌لایه‌ن تیمه‌كانی خۆبه‌خشی ته‌ق ته‌ق ده‌رهێنرایه‌وه.
وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه، ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو ئاوی قه‌شان ده‌رهێنرا، ئه‌مرۆ پرسه‌ی ساوێن جه‌مال له‌مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی له‌شاری سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت.
رۆژی هه‌ینی، به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن ساوێن جه‌مال خوێندكاری زانكۆی كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌كیدا به‌ره‌و ناوچه‌ی ماوه‌تی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی به‌رێكه‌وتن، دوای ماناوه‌یان له‌سه‌ر چه‌می قه‌شان، ساوێن ده‌چێته ئاوه‌كه‌وه‌و ده‌خنكێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان هۆكاری خنكانی ساوێن، په‌یوه‌ندی به‌گیرانی قاچییه‌وه هه‌بووه له‌ته‌لێك كه پاشماوه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی پردی چه‌می قه‌شان بووه له‌ساڵانی هه‌شتاكان.
له‌وباره‌یه‌وه كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه ته‌رمی ئه‌و كچه خوێندكاره له‌لایه‌ن تیمه‌كانی خۆبه‌خشی ته‌ق ته‌ق ده‌رهێنرایه‌وه.
زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه به‌هۆی سیم و ته‌لێكی زۆری پرده ته‌قێنراوه‌كه تیمه‌كانی غه‌واس له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا نه‌یانتوانیوه ته‌رمه‌كه ده‌ربهێننه‌وه.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی ساوێن دانیشتووی شاری سلێمانین.
PM:01:05:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 9120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت