پارێزەران: ئۆجالان داوای شکاندنی مانگرتنی گۆشەگیری دەکات


وێستگە نیوز-

پارێزەرانی ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان رایدەگەێنن "ئۆجالان داوای شکاندنی مانگرتن لە گۆشەگیری دەکات".

ئەمڕۆ یەک‌شەممە گروپی پارێزەرانی سەدە لە شاری ئیستەنبوڵ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند "رۆژی چوارشەممە ٢٢ی ئایار دیدارێکیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕیبەری پارتی کریکارانی کوردستان لە زیندانی ئیمرالی ئەنجامداوە و تەندروستی باشە".

پارێزەرانی ئۆجەلان ئاماژەیان بەوەداوە "ئۆجالان داوای شکاندنی مانگرتنی گۆشەگیری کردووە و داوای کردوە هیچی دیکە دریژە بەو مانگرتنە نەدەن".

پارێزەران ئەوەشیان وتوە "ئۆجالان سوپاسی مانگرتوانی کردوە و هەڵوێستەکەیانی بەبەرز و گرنگ نرخاندوە" و توشیەتی "چالاکییەکان بە ئامانج گەیشتون و داوای کردوە کە لەپێناو ئەودا کەس زیان بەخۆی نەگەێنێت و تەندروستی خۆیان بپارێزن".

پارێزەرانی ئۆجەلان ئەوەشیان وتوە "تا ئێستا هیچ لایەنێک هەڵوێستیان لەسەر دواین پەیامی ئۆجەلان نیشان نەداوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، هەزاران کەس لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، تەواویی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەدا دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە مانگرتندان و داواکاری سەرەکیان لابردنی گۆشەگیرییە.

هــ. ب


AM:11:28:26/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو