پۆلیسی فەرەنسا بەدوای ئەنجامدەری تەقینەوەکەی دوێنێ دەگەڕێت


وێستگە نیوز-

پاش تەقینەوەکەی شاری لیۆنی فەرەنسا پۆلیس بە دوای گومانبارەکەدا دەگەڕێت.

ئەمڕۆ شەممە پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاندوە "بە دوای گومانلێکراوێکدا دەگەڕێن کە گومان دەکرێت ئەنجامدەری تەقینەوەکەی دوێنی هەینی شاری لیۆنی فەرەنسا بێت".

پۆلیسی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشداوە "گومان دەکرێت ئەو گومانلێکراوە بۆمبێکی لە ناو زەرفێکدا دانابێت کە بوو بەهۆی بریندار بوونی 13 کەس لە شەقامێکی قەرەباڵغی شاری لیۆن".

هاوکات ڕیمی هیتز بەرپرسی باڵای دژە تیرۆری فەرەنسا ڕایگەیاندوە "لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە لەسەر روداوەکە و هەتا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی نەگرتۆتە ئەستۆ".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ هەینی تەقینەوەیەک لە شاری لیۆن لە فەرەنسا رویدا و بەهۆیەوە 13 کەس بریندار بوون هەرچەندە زۆربەیان برینەکانیان سوکن و 11 کەس لەوانە هێشتا لە نەخۆشخانەن.

ریمی هیتز باسی لەوەش کردوە "گرتە ڤیدیۆییەکیش ان دەستکەتوە کە لە کامێرای چاودێری دەرکەوتووە و نیشانی دەدات چۆن گومانبارەکە ئێوارەی هەینی بە پاسکیل بەرەو نێوەندی شاری لیۆن دەڕوات".

هــ. ب


PM:05:38:25/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو