داعش له كه‌ركوك و خانه‌قین و موسڵ و شاخی حه‌مرین سه‌ر ده‌رده‌هێنێته‌وه
له‌دوای په‌یامه‌كه‌ی به‌غدادی 20 كرده‌وه‌ی "تیرۆرستی" له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ڕویداوه
وێستگه نیوز-
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركوك و خانه‌قین، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه چالاكییه‌كانی "چه‌كدارانی داعش" جارێكی تر سه‌ریان ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌و سه‌رگه‌رمی چالاكین، به‌پێی زانیارییه‌كانیش له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا هه‌شت چالاكییان له‌و سنورانه ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌هۆكاری جیاواز جیاواز ڕاگه‌یاندنی هێزه ئه‌منییه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ناكه‌ن و دایده‌پۆشن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی له‌پارێزگای كه‌ركوك، به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه له‌دوای په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدای كه داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی له‌هێزه‌كانی داعش كرد، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو "چه‌كدارانی داعش له‌سنوره‌كه نزیكه‌ی 20 چالاكی جۆراو جۆریان له‌شاره‌كانی موسڵ و كه‌ركوك و خانه‌قین و شاخی حه‌مرین و رێگای عوزێم ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هۆكاری جیاواز جیاواز ته‌نها به‌شێك له رووداوه‌كانیان به‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن داوه".
به‌پێی زانیاری هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌م چالاكییانه له‌لایه‌ن پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامده‌درێت كه له‌ناوچه شاخاوییه‌كان و دۆڵه‌كان و گونده‌كان خۆیان حه‌شارداوه‌و ماونه‌ته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌چاوی ترسه‌وه ده‌ڕوانێته دوباره سه‌رده‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی داعش له‌ناوچه‌كه، چونكه چه‌كدارانی داعش به‌رپرسیارێتی سوتاندنی گه‌نم و جۆی جوتیارانی خانه‌قینی له‌ئه‌ستۆ گرت، كه كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو سوتێنرا، هه‌روه‌ها له‌مه‌خمورو سه‌رگه‌رانیش هه‌مان كرداریان دوباره كرده‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هاوكار جاف شاره‌زای بواری ئه‌منی به "ئێس ئین ئێن "ی ڕاگه‌یاند: "داعش كرده‌وه‌كانی ڕوو له‌زیادبونه به‌تایبه‌ت له‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه‌دا".
ده‌شڵێت:"به‌شێك له‌هاوڵاتیانی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان هاوكاری شانه نوستوه‌كانی داعش ده‌كه‌ن و خۆیان ڕێكخستۆته‌وه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوژراوه‌كانیان".
بە وتەی هاوکار جاف "دوای خۆ ڕێكخستنه‌وه و ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به ڤیدیۆ بڵاویكرده‌وه، ئه‌وه په‌یامیك بوو بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌كرده‌وه‌كانیان چ له‌ڕوی سه‌ربازیی و چ له‌ڕوی كرده‌وه‌كانیان".
وتیشی:"دیاره له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌سنوری (مه‌خمور، موسڵ، جزیره، خانه‌قین و تكریت)و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه داعش كرده‌وه‌كانیان زۆر زیادیكردوه، ڕۆژانه به‌به‌رده‌وامی نزیكه‌ی هه‌شت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به‌شێوه‌ی جیاجیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كرده‌وه‌كانیان ڕوو له‌زیادبونه به‌تایبه‌ت له‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه‌دا".
جاف هۆكاری زیادبوونی كرده‌وه‌كانی داعشی گه‌ڕانده‌وه بۆ ناكامڵی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیانه‌ی سوپای عێراق كردی بۆ ڕزگاركردنی شاره‌كان له‌ده‌ستی داعش.
وتیشی:"ده‌بوو دوای ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی و زه‌مینی، ئۆپه‌راسیۆنی هه‌واڵگری به‌رده‌وامبوایه بۆئه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش و كه‌سوكاری كوژراوه‌كان له‌ژێر چاودێریدا بونایه".
ڕاشیگەیاند: "ئه‌و داعشانه‌ی ئێستا له‌ناوچه‌كان بونیان هه‌یه، كه‌سوكاری داعشه كوژراوه‌كانن كه له‌ڕیزه‌كانی داعش له‌شه‌ڕی موسڵ و ئه‌و بۆردومانه‌ی كراون، ئێستا خۆیان ڕێكخستۆته‌وه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوژراوه‌كانیان".
PM:04:47:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت